PM:06:51:08/05/2024
1680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا بیری لە گەڕانەوە بۆ بایرن نەکردووەتەوە و ەرزی داهاتووش لەگەڵ
مان سیتی دەمێنێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانی بە نیازە جارێکیتر پیپ گواردیۆلا بگەڕێنێتەوە و بیکاتەوە بە
راهێنەر.
لە نوێترین پێشهاتدا، ئاژانسێکی هەواڵی کە نزیکە لە راهێنەرە ئیسپانیەکە
ئاشكرایکردووە، گواردیۆلا وەرزی داهاتووش لە یانەی مانچستەر سیتی دەمێنێتەوە و لەم
هاوینەدا ئەو یانەیە جێناهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک ئەو راهێنەرە بیری لە بایرن
میونشن نەکردووەتەوە و یەکێک نییە لە بژاردەکانی داهاتووی چونکە لە مان سیتی هەست
بە دڵخۆشی دەکات.
دڵنیایدا لەوەی، تا ئەم ساتەش یانە باڤاریەکە لە دڵی پیپ گواردیۆلادایە و
خۆشەویستی و رێزێکی زۆری بۆ ئەو یانەیە هەیە بەڵام نایەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
پریمەر لیگ جێبهێڵێت.
گرێبەستەکەی گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت و پیشتریش
لە 2013 تا 2016 راهێنەری بایرن میونشن بووە و حەوت نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک