ریاڵ مەدرید پێکانی چوامینی راگەیاند

PM:10:10:09/05/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید پێکانی چوامینی راگەیاند و یاریزانەکە ئەگەری هەیە بتوانیت لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

یانەی ڕیال مەدریدی جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی چوامینی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی ڕاگەیاند، ئەویش پاش ئەوەی یاری رابردوو بەرامبەر بایرن میونشن تووشی بوو.

ئۆرێلیان چوامینی لە یاری پێشوو ریاڵ لە خولەکی 70ی تایمی دووەمدا لە یارییەکەی بایرن میونشن گۆڕانکاری پێکرا بەهۆی پێکانەوە و کاماڤینگا جێگاکەی گرتەوە، یانەکە سەبارەت بە پێکانی یاریزانەکە رایگەیاند، پاش ئەوەی لە یرای رابردوویان چوامینی تووشی پێکان بووە پشکنینی بۆکراوە و دەرکەوتووە یاریزانەکە تووشی فشاری ماسولکەکانی پێی چەپی بووە.

لە ئێستادا ئەستێرەکەی هێڵی ناوەندی ریاڵ مەدرید پشوو دەدات تا لە پێکانەکەی چاک بێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە بروسیا دۆرتمۆدند بگەڕێتەوە یاریگاکان کە یەکەم رۆژی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت.