بێلینگهام توشی پێکان بووە

PM:01:07:09/05/2024

1628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێلینگهام بە ئازارەوە یاری بەرامبەر بایرن کردووە و دەرزی ئازار شکێنی بۆ بەکار هاتووە.

جود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی، یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن توشی پێکانبووە، بەڵام سور بووە لەسەر ئەوەی یاری بکات.

بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسپانیا کادینا کۆپ، دوای یارییەکەی ریاڵ مەدرید و بایرن پشتراستیان کردەوە، کە جود بێلینگهام پێش یارییەکە هەستی بە ئازار کردووە لە ئەژنۆیدا بەڵام دەرزی ئازار شکێنیان بۆ بەکارهێناوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، دوای ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان یاریزانەکە و کارلۆ ئەنچیلۆتی کراوە سەبارەت بە توانای یاریکردنی، یاریزانەکە سور بووە لەسەر ئەوەی دەیەوێت یاری بکات، راهێنەرەکەش رەتی نەکردووەتەوە لەبەر ئەوەی بە هێزی تیپەکە و پایەیەکی سەرەکی زانیوە بۆ بردنەوەیان لە بایرن.

بێلینگهام بە سەرەکی بەرامبەر بایرن یاری کردوو سەرەڕای چەند گۆرانکارییەکی مێرەنگێ بەڵام بێلینگهام تەواوی خولەکەکان لە ناو یاریگادا بوو.