PM:11:05:09/05/2024
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودییە نەسڕ بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە
ئەخدود هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی سعودییە، یانەی ئەخدود میوانداری نەسڕی کرد.
لە تایمی یەکەم و هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی حەوت، برۆزۆڤیچ
بە گۆڵێک نەسڕی پێشخست، پاش ئەوەش کوڕانی نەسڕ بەردەوام بوون لە هێرشبردن و لە
خولەکی 15 کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم گۆڵی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش یارییەکە هێرشی
زۆری تێدا نەبینرا و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم یاریزانان ئەخدود گەرانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی
60 و 70 دوو گۆڵیان لەڕێی یاریزانان حەسەن حەبیب و ساڤیۆر گودوینەوە تۆمارکرد،
یارییەکە نزیک بوو لە کۆتایی بەڵام لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراوی تایمەکە مارسیلۆ
برۆزۆڤێچ بە لێدانیکی بەهێز گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی نەسڕی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش نەسڕ خاڵەکانی لە پلەی دووەم کرد بە 77 خاڵ، ئەخدودیش خاوەنی
تەنیا 28 خاڵە و لە پلەی 15یەم دێت.