PM:08:18:09/05/2024
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵێوراوانی باشترین یاریزان و راهێنەری پریمەرلیگ بڵاوکرایەوە و ئارسناڵ و
سیتی پشکی شێریان بەرکەوتووە.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە دوو
هەفتە لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانان و راهێنەری خولەکەی بڵاوکردەوە و هەشت
یاریزان و پێنج راهێنەر کێبڕکێی باشترین دەکەن.
لەسەر ئاستی یاریزانان ڕکابەری جددی لە نێوان یاریزانانی مانچستەر سیتی و
ئارسناڵ هەیە بەگوێرەی ئەو لیستەی ڕاگەیەندراوە، فیل فۆدن و ئێرلینگ هۆڵاند کە دوو
ئەستێرەی درەوشاوەی ئەم وەرزەی سیتی بوون پاڵیوراون بۆ خەڵاتەکە، هەروەها مارتن ئۆدیگارد
و دیکلان ڕایس کە وەرزێکی نایابیان لەگەڵ ئارسناڵدا بەسەر بردووە لە لیستەکەدان.
ئەوەی جێگای سەرنجە، سەرەرای ئاستە باشەکەی لیڤەرپوول و چەند هەفتەیەک لە پێشەنگی
پریمەرلیگیش بوو، تەنیا یەک یاریزانی یانەکە لە لیستەکەدا هەیە ئەویش ڤێرجیل ڤان
دایکە، کۆل پاڵمەر کە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ گواردیۆلا مانچستەر
سیتی بەجێهێشت و پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد، لەنێو پاڵێوراوانی ئەم خەڵاتەدایە.
ئەلێکساندەر ئیساکی یاریزانی یانەی نیوکاسڵ و ئۆلی واتکینزی یاریزانی ئەستۆن
ڤیلا کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە دوو یاریزانی ترن کە کۆتایی بە
لیستەکە دێنن.
لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، ناوی میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ و پیپ
گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی لە سەرووی لیستەکەوە دێن، یۆرگن کلۆپی راهێنەری
لیڤەرپول و ئۆنای ئیمری راهێنەری ئەستۆن ڤێلاش دوو پاڵێوراوی ترن، وە ئەندۆنی
ئارۆلای راهێنەری بۆرنمۆسیش لە لیستەکەدا دەبینرێت.