بزانە گواردیۆلا خەون بە چیەوە دەبینێت

PM:10:31:27/04/2024

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە بەدەستهێنانی پریمەر لیگ هەمیشە وەک خەونێکە بۆ ئەوان.

بەر لە رووبورووبوونەوەی نۆتینگهام فۆرێست، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، بێگومان هەموو تیپەکان هەست بە ماندوێتی دەکەن، ئەمە لە کۆتایی وەرزدا شتێکی ئاساییە، بەڵام لە هەمان کاتدا جێگەی سەرنجە بۆ خۆیان جارێکی دیکە بجەنگن بۆ نازناوی پرێمەرلیگ، هەروەها هەستی نەکردووە و باوەڕی وا نەبووە لە کۆتایی وەرز خاڵەکانیان بەم شێوەیەی لێبێت بەڵام هەمیشە خەونی پێوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە کەشو هەوای یاریگای نۆتینگهام سەرنجراکێش بووە، یارییەش بۆ نۆتینگهام باش نییە لەبەرئەوە شەڕی مانەوە دەکەن دوای ئەوەی ئیڤەرتۆن مانەوەی مسۆگەر کردووە.

گواردیۆلا وتی: ئەوەی من نیگەرانی دەکات هادسۆن ئۆدۆی و باقی هێرشبەرەکانیانە، دەبێت کۆنترۆڵی لێدانەکانیان بکەین، ئێمە ڕاهاتووین لەو کەشوهەوایە یاری بکەین، بێگومان ئەوانیش بە نۆرە هەوڵ دەدەن سوود وەربگرن و ئەمە شتێکی ئاساییە.