کۆنفرانسلیگ... ئۆڵۆمپیاکۆس بە بردنەوە ئەستۆن ڤێلا گەیشتە یاری کۆتایی

AM:12:55:10/05/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانسلیگ ئۆڵۆمپیاکۆس بردنەوەی بەسەر ئەستۆن ڤێلا دووبارە کردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆنفرانسلیگ، ئۆڵۆمپیاکۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.
لە تایمی یەکەم لە سەرەتاکان و لە خولەکی 10 ئەیووب کەعبی توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماربکات، پاش ئەو گۆڵەش کوڕانی ئەستۆن ڤێلا هەوڵی زۆریاندا بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
لە تایمی دووەم کۆڕانی ئەستۆن ڤێلا زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو دەیانویست ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە بەڵام پاش چەندین هێرش نەیانتوانی سەرکەووتوو نەبوون، لە بەرامبەردا لە خولەکی 78 لە ئەنجامی هێرشێکدا ویسف کەعبی توانی گۆڵی دووەمی ئەڵۆمپیاکۆس تۆمار بکات و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
بە هەژمارکردنی ئەنجامی هەردوو یارییەکەش ئۆڵۆمپیاکۆس  بە شەش گوڵ بەرامبەر بە دوو گوڵ سەرکەوتنی بە دەست هێنا بۆ یاریی کۆتایی و ئەستۆن ڤێلاش ماڵئاوایی کرد.
لە یارییەکی تریشدا فیۆرێنتینا و کلوب بروج بە گۆڵێک یەکسان بوون بەڵام بە هەژمارکردنی ئەنجامی هەردوو یارییەکە یانە ئیتاڵییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بە دەست هێنا بۆ یاریی کۆتایی و تێیدا ڕوبەڕوی ئۆڵۆمپیاکۆس دەبێتەوە.