خولی ئیتاڵیا.. یوڤی و میلان یەکسانبوون

PM:09:23:27/04/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یاری نێوان یۆڤانتۆس و میلان بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە یارییەکی هەفتەی 34ی خولی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە رۆسۆنێری کرد.

تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا، هەرچەندە لەڕووی هێرشبەریەوە خانمە پیرەکە باڵادەستر دەبیندرا بەڵام هیچ گۆڵێک لە نیوەی یەکەمدا تۆمار نەکرا.

لە تایمی دووەم، یارییەکە هەمان سیناریۆی بە خۆیەوە بینی و تۆڕی گۆڵی هەردوولا بە خاوێنی مایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ و بە خاڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.

میلان پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە بە 70 خاڵ و یوڤی سێییەمە بە 65 خاڵ