گاربێل جیسۆس بووەتە ئامانجی سعودییەکان

PM:01:15:07/05/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودیەکان بەردەوامن لە بەهێزکردنی خولەکەیان و گواستنەوەی جیسۆس و بارتیان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی ئێکسپرێس ئاشکرایکردووە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەپێناو بەهێزتر کردنی خولی رۆشەنی وڵاتەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی وەرزشی سعودیە لە ئێستادا ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ هەردوو یاریزانانی یانەی ئارسناڵ گابرێل جیسۆسی بەرازیلی و تۆماس بارتی غانیان کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی سعودییەکان ئەوەیە کە مووچەی ساڵانەی زۆر پێشکەشی ئەو دوو یاریزانەی یانە ئینگلیزیەکە بکەن لەپێناو رازی کردنیان کە پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانیانەوە بکەن لە هاوینی ئەمساڵدا.

دەشڵێت، یانەی ئارسناڵ تا ئەم ساتە بیرۆکەی فرۆشتنی جیسۆسی نییە بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەیان پێبگات کە کەمتر نەبێت لە 70 ملیۆن یۆرۆ ئەوا رەزامەند دەبن لەسەر فرۆشتنی.

خ . ک