ڤان دایک: گۆڕانکاری گەورە لە لیڤەرپوڵدا روودەدات

PM:12:21:07/05/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دایک رایگەیاند گۆڕانکاری گەورە لە لیڤەرپوڵدا روودەدات و گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.

ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە لیدوانیکیدا رایگەیاند، هیچ شتێکی نوێ نییە لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی.

ڤان دایک وتی: لە ئێستادا بەرپرسانی لیڤەرپوڵ سەرقاڵی کاری نوێن و بە دڵنیاییەوە چەندین گۆڕانکاری گەورە ئەنجامدەدەن لە یانەکەدا کە ئەویش زیاتر پەیوەندی بە پێکهاتەوە دەبێت.

وتیشی: من دڵخۆشم لە لیڤەرپوڵ و شانازی دەکەم بە پۆشینی درێسی ئەو یانەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ، یاریزانەکانی هاوڕێم خۆشدەوێت و پەیوەندیەکی تایبەتم لەگەڵ هاندەرانیش هەیە.

دەشڵێت، دڵنیابن گۆڕانکاریەکانیش من دەگرێتەوە چونکە تا ئێستا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵدا نەکراوە لە کاتێکدا تەنیا یەک ساڵ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی.

ڤان دایک دوپاتیکردەوە، لە ئێستادا تەنیا سەرنجیان لەسەر دوو یاری داهاتوویانە و دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن، دواتریش لە کۆتایی وەررزدا هەمووان گۆڕانکاریەکان دەبینن.

خ . ک