جیرۆنا هەوڵی ئیمزا کردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ رۆبێرتۆ

PM:07:11:26/04/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی جیرۆنا هەوڵی ئیمزا کردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ رۆبێرتۆ لە هاوینی ئەمساڵدا.

سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانی و یاریزانی بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش نوێی نەکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بلاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی جیرۆنای ئیسپانی بە نیازن لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ رۆبێرتۆ ئیمزا بکەن.

ئەو رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یانە ئیسپانیەکە ئەوەیە بە شێوازێکی ئازاد و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە ئیسپانیە بگوازنەوە.

موندۆ ئەوەشی نەشاردەوە کە کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە لەسەر داوای چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەیان هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو رازی کردنی ئەو یاریزانە بە مانەوەی لەگەڵیاندا بۆ وەرزێکی تر.

رونیشیکردەوە، یانەی جیرۆنا تا ئەمس اتە هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەشی رۆبێرتۆ نەکردووە چونکە چاوەڕێی کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەو یاریزانە دەکەن لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە، دواتر ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتنیدا ئەوا ئۆفەری پێشکەش دەکەن و مووچەی ساڵانەکەشیان بۆ دیاریکردووە.

خ . ک