خولی ئەستێرەکانی عێراق.. دهۆک لە قاسمی بردەوە

PM:06:13:26/04/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە قاسم هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی قاسم.

تایمی یەکەم، هەردوولا هەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکەیان دەدا و فشاریان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، تا لە ئاکامی هێرشێکی قاسم لوکاس مۆسێسی یاریزانی دهۆک بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی دهۆک دوو گۆڵ بوو بۆ خانەی گۆڵی قاسم لە خولەکەکانی 39 و 42 لە رێگەی یانیک زاکری و بەیار ئەبوبەکر.

لە تایمی دووەمدا، دهۆک هەوڵەکانی زیاتر بەگەڕ خست و گۆڵێکی دیکەی لە خولەکی 59 لە رێگەی بەیار ئەبوبەکرەوە تۆمار کرد کە دووەم گۆڵی بوو لە یارییەکەدا.

سەرەنجام دهۆک بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک یارییەکەی لە سودی خۆی تەواو کرد و بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و قاسم بە 17 خاڵ پلەی 18ی گرتووە.