بە فەرمی رۆچا بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دیاریکرا

PM:05:39:26/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی رۆچا بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دیاریکرا لە شوێنی رۆبیالێسی دوورخراوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە پیدرۆ رۆچا وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان دیاریکراوە لە شوێنی لویس رۆبیالێسی دوورخراوە.

یەکێتیەکە ئاماژەی بەوەداوە، رۆچا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی یانەکەیان وەک سەرۆک دیاریکراوە دوای ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ دوپاتکردەوە لە دەنگدانەکاندا بە شێوەیەک کە 107 دەنگی هێناوە لە کۆی 138 دەنگ.

دەشڵێن، ئەنجامی کۆتایی دەنگدانەکە لەلایەن کۆمسیۆنی گشتی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند کراوە و رۆچا لە ئێستاوە وەک سەرۆک دەستبەکار دەبێت بۆ ئەنجامدانی کارەکان.

دیاریکردنی رۆچا وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا لویس رۆبیالێس لەو ئەرکەدا بوو بەڵام بە فەرمی دووخرایەوە بەهۆی ئەو دیمەنەی دوای یاری کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتان کە لەگەڵ یەکێک لە کچە یاریزانەکانی ئیسپانیا ئەنجامیدا و بە تۆمەتی سێکسی باسکرابوو.

خ . ک