خولی ئیتاڵیا... ناپۆلی لە کۆتا خولەکەکان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

PM:11:45:06/05/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی لەگەل ئۆدەنیزی بە گۆڵێک یەکسان بوون و ئەتڵانتاش شکستی بە سالێرنیتانا هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیا، ئۆدەنیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی کرد.

لە تایمی یەکەم سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵیک تۆمار نەکرا و ئەنجامەکە بە سپێتی مایەوە.

لە تایمی دووەم هەر لەگەل دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی 51 ڤیکتۆر ئۆسیمێن گۆڵی یەکەمی کوڕانی ناپۆلی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش سەرەڕای ئەوەی کورانی ناپۆلی باشتر بوون بەڵام ئۆدەنیزیش هێرشی دەبرد، لە کۆتاییەکانی یارییەکە و لە خولەکی دووی کاتی زیادکراویشدا سوکسیس گۆڵی یەکسانی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش ناپۆلی خاڵەکانی بوون بە 51 خاڵ و لە پلەی هەشتەم دێت، ئۆدەنیزیش خاوەنی 30 خاڵە و لە پلەی 18یەم دێت.

لە یارییەکی تریشدا ئەتڵانتا بە دوو گۆل بەرامبەر گۆڵێک شکستی لە سالێرنیتانا هێنا نزیکە لە بەدەستهێنانی بلیتی پێنجەمی چامپیۆنزلیگی خولی ئیتاڵیا.