خولی ئینگلتەرا... کریستاڵ پاڵاس گۆڵبارانی مانچستەر یونایتدی کرد

PM:11:58:06/05/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا کریستاڵ پاڵاس گۆڵبارانی مانچستەر یونایتدی کرد و بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی پێهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا، کریستاڵ پاڵاس میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

لە تایمی یەکەم هەر لەگەل دەستپێکی یارییەکە مایکڵ ئۆلیس لە خولەکی 12 تۆڕی گۆڵەکەی ئۆنانای هەژاند، یارییەکە پاش ئەوە هەرچەند کۆنترۆڵی زیاتر بەدەستی کوڕانی تین هاگەوە بوو بەڵام یاریزانانی خاوەن یاریگا لە خولەکی 40 لەڕێی ماتێتاوە گۆڵی دوومیشیان تۆمار کرد و تایمەکەیان کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەم چاوەڕێ دەکرا یونایتد بگەڕێتەوە کەشی یارییەکە بەڵام لە خولەکی 58 میشێل شەیتانە سورەکانی شۆک کرد و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، زۆری نەخەیاند ئۆلیس گەیشتەوە سەر گۆڵەکەی یونایتد و لە خولەکی 66 بۆ چوارەم جار هەژاندی و سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆل بەرامبەر بە سفر لە بەرژوەندی کریستاڵ پاڵاس کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش مان یونایتد خاڵەکانی لە 54 خاڵ مانەوە و لە پلەی هەشتەم دێت، کریستاڵ پاڵاسیش بوون بە 43 خاڵ و لە پلەی 14یەم دێن.