خولی سعودیە... هیلال لە ئەهلی بردەوە

PM:11:16:06/05/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئەهلی بردەوە و یەک هەنگاو دوورە لە بوون بە پاڵەوان.

لە یارییەکەی دواخراوی هەفتەی 28ی خولی سعودییە، ئەهلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی کرد.

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لە یەکەوە نزیک بوو، وە تا رادەیەک هیلال باشتر دەبینرا بەڵام گۆڵکردن بۆ کوڕانی خاوەن یاریگا بوو کاتێک لە خولەکی 30 فیراس بورەیکان گۆڵی یەکەمی ئەهلی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم هیلالییەکان لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە هاتنەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 52 میترۆڤیچ گۆڵی یەکسانی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەو گۆلەش هێرش لەلایەن هەردوولاوە بینرا و هەردوو یانەش دەگەشتنە سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 89 لە ئەنجامی هێرشێکدا ماڵکۆمی بەرازیلی گۆڵی دووەمی بۆ هیلال تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش هیلال خاڵەکانی بوون بە 86 خاڵ و لە پلەی یەکەم دێت، وە کۆکردنەوەی تەنیا یەک خاڵی تر لە چواری یاری داهاتووی دەبێتە پاڵەوان، ئەهلیش 55 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت.