ئایا مەحرەز دەگەڕێتەوە لیستەر سیتی؟

PM:10:33:06/05/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەری کارەکانی مەحرەز مانەوەی یاریزانەکەی لە ئەهلی دوپاتکردەوە و دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ ئینگلتەرا رەتکردەوە.

لە پێشتردا ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بە ئەگەری گەڕانەوەی ڕیاز مەحرەز بۆ خولی ئینگلتەرا دەکرد لە ڕێگەی یانەی لیستەر سیتی پێشوویەوە، بەڵام بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە لە رێگای تۆڕی فێنێک فۆتبۆڵ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و دوپاتیکردەوە یاریزانەکە پابەندی گرێبەستەکەی دەبێت.

بەڕێوبەرەی کارەکانی ئەستێرە جەزائیرییەکە باسی لەوە کردووە، ناتوانێت وەڵامی ئەو دەنگۆیانە بداتەوە کە باس لە رۆیشتنی مەحرەز دەکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگۆکان نادرووست و دوورن لە راستیەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیانەوە وەڵامدانەوەی بێ کۆتایی دەبێت.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیاز مەحرەز هێشتا پابەندە بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەهلی کە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی پێدێت، دوای ئەوەی بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مانچستەر سیتیەوە رووی لە یانەکەی سعودییە کرد.

ڕیاز مەحرەز لەم وەرزە لەگەڵ ئەهلی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 30 یاری ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی دۆووستکردووە.