کارگێڕی بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی دی یۆنگیان داوە

PM:03:55:24/04/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی دی یۆنگیان داوە و یاریزانەکەش نایەوێت یانەکە جێبهێڵێت.

فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی بەرشەلۆنە تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکدا هەیە و ماوەی دوو ساڵیشە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هەواڵێکی نوێی لەسەر داهاتووی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە دەستەی کارگێڕی بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی دی یۆنگیان داوە.

سپۆرت ئاشكرایکردووە، هۆکاری ئەو بڕیارەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ خراپی دارایی یانەکەیان دەگەڕێننەوە و دڵنیان لەوەی بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بڕە پارەیەکی زۆر بەدەستدەهێنن و دواتر دتوان چەند یاریزانێکی پێ بگوازنەوە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان، جگە لەوەش هۆکاری دووەمی ئەو بڕیارە پەیوەندی بە لایەنی هونەریەوە هەیە.

دەشڵێت، هەریەکەلە یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامانجیان گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە و ئامادەن نرخێکی زۆر لە پێناویدا خەرجبکەن.

سپۆرت دوپاتیکردووەتەوە کە دی یۆنگ بە هیچ شێوەیەک نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت چونکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لەگەڵیدا لەبەرئەوە رازیکردنی بە رۆیشتن قورس دەبێت لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە.

خ . ک