خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە دۆڕا و ریاڵ مەدریدی کردە پاڵەوانی لا لیگا

PM:09:55:04/05/2024

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بە جیرۆنا دۆڕا و راستەوخۆ بەو ئەنجامە لا لیگای بە ریاڵ مەدرید بەخشی.

لە یارییەکی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە و جیرۆنا لە یاریگای مۆنتیلیفی بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە دەستپێشخەری کردوو لە خولەکی 3 کریستینسن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان تەنیا چەند چرکەیەک بوو کاتێک دۆڤبیک گۆڵی یەکسانی نوسییەوە.

بلاوگرانا لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو لیڤاندۆڤسکیش پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم بە لێدانی سزا دووبارە یانەکەی پێشخستەوە.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی جیرۆنا بەهێز دەرکەوتن و توانیان لە خولەکەکانی65 و 67 لە رێگەی پۆرتۆ و گۆتیرێز دوو گۆڵیتر تۆمار بکەن و لە خولەکی 74 پۆرتۆ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی خستە تۆڕی گۆڵی تێر شتیگن.

سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی بلاوگرانا کۆتایی هات و بەم ئەنجامە یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزە خولی ئیسپانیا.

بەرشەلۆنەش دابەزی بۆ پلەی سێیەم بە 73 خاڵ، لەبەر ئەوەی جیرۆنا پێشی کەوتەوە بە 74 خاڵ.