ریاڵ مەدرید لە بڕیاری فرۆشتنی مێندی کشاوەتەوە

PM:10:33:05/05/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لە بڕیاری فرۆشتنی مێندی کشاوەتەوە و دەیەوێت یاریزانەکە بهێڵێتەوە لە مەدرید.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی فێرلاند مێندی درێژبکاتەوە، ئەو یاریزانەی پێشتر وا بیردەکرایەوە لەم هاوینەدا مێرەنگی جێدەهێڵێت.

مارکا نوسیویەتی، ئەگەر گرێبەستی مێندی درێژبکرێتەوە، ئەوا گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە بایرنەوە دەبێتە ئەستەم، چونکە لەگەڵ سیاسەتی یانەکە ناگونجێت کە دوو یاریزانی هەمان پێگە بە جێگیری پێکەوە لە یانەکەدا بێت، بە تایبەت کە فران گارسیاش ئەمساڵ کاری باشی کردووە و چاوەڕێی ڕۆژانی باشتری لێدەکرێت.

بەو پێیەی مێندی چەندین پێکانی تووش بووە لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە، وا بیردەکرایەوە کە لەم هاوینەدا یانەکە دەستبەرداری دەبێت ، بەڵام ئاستە نایابەکانی و بەردەوامبوونی فۆرمەکەی لەم وەرزەدا بیرۆکەی کارگێڕی یانەکەی گۆڕیوە، وە هەروەها یاریزانەکە بە یاریزانی دڵخوازی ئەنچیلۆتیش دادەنرێت.