لاپۆرتا توڕەبووە

PM:02:13:05/05/2024

496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا توڕە بووە بە شکستەکەیان بەرامبەر جیرۆنا و هەڕەشەی سزادانی راهێنەر و یاریزانانی کردووە.

دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا شکستیهێنا بەرامبەر جیرۆنا، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە توورەبونێکی زۆری پێوە دیار بووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لاپۆرتا دوای یاریەکە گفتوگۆی توندی لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی و رافا یۆستی جێگری ئەنجامداوە و دەنگی بەرز کردووەتەوە بەسەریاندا.

سپۆرت ئاشکرایکردووە، سەرۆکی بەرشەلۆنە وتویەتی ئەو شکستە جێگای قبوڵ نییە و چۆن دەبێت ئەو جۆرە ئەنجامانە روبدەن و هیچ کەسێکیش نەیتوانیوە لە توڕەبونەکەی هێمنی بکاتەوە.

دەشڵێت، دەنگۆیەک هەیە لە نێو یانەی بەرشەلۆنە کە لاپۆرتا بڕیاری گرنگ بدات لە چەند رۆژی داهاتوودا کە پەیوەندی بە داهاتووی هەندێک یاریزانەوە دەبێت لە یانەکەیاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمی خولەکەدا ئەم وەرزە کۆتایی پێبهێنێت ئەگەر ئەو ئەنجامە بەدەستنەهێنن ئەوا بە دڵنیاییەوە سزای قورسی هەمووان دەدات لە یانەکەدا.

خ . ک