خولی سعودیە.. نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ نیو دەرزەن گۆڵی کرد

PM:11:17:04/05/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بە نیو دەرزەن گۆڵ لە وەحدەی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 30ی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ لە یاریگای ئەووەل پارک رووبەڕووی وەحدە بوەوە.

تایمی یەکەم، رۆناڵدۆ 12 خولەکی بەسبوو بۆ ئەوەی دوو گۆڵ تۆمار بکات، دوای شەش خولەکی دیکەش ئۆتاڤیۆ گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد ، پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمیش مانێ گۆڵی چوارەمی نوسییەوە.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 52 رۆناڵدۆ واژۆی لەسەر هاتریکی خۆی و گۆڵی پێنجەمی نەسڕ کرد، لە خولەکی 88یش محەممەد فتیل گۆڵی شەشەمی زەرد پۆشەکانی تۆمارکرد و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی نەسڕ هێنا.

سەرەنجام نەسڕ نیو دەرزەن گۆڵی لە خانەی گۆڵی وەحدە کرد و گۆڵەکەی خۆشی بە خاوێنی پاراست.

بەم ئەنجامە نەسڕ 74 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم جێگیرە، وەحدەش بە 32 خاڵ پلەی 12یە.