لێدوانی کلۆپ و پۆستیکۆگلۆ پاش یارییەکەیان

PM:11:18:05/05/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ پێیوایە یارییەکی باشیان ئەنجامداوە ستایشی سەڵاحیشی کرد، پۆستیکۆگلۆش هێرشبەرەکانی یانەکەی بە خراپ ناوبرد.

پاش بردنەوەیان لە تۆتنهام، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، یارییەکی زۆر باشیان ئەنجامداوە، لەو جۆرە یارییانەدا هەوڵدان بەسە بۆ بردنەوە و پێش یارییەکەش بە یاریزانەکانی وتووە دەبێت سێ خاڵ بەدەستبهێنن، هەرچەند بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە تووشی کێشە بوونە و دوو گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.

وتیشی: نزیکەی لە هەموو ساتێکدا لە ڕووی هێرشبردنەوە باش بووین، پاسەکان باش بوون، ئێمە ئارام بووین و یارییەکی باشمان ئەنجامدا، بەڕاستی یاری تیپەکەمانم بەدڵ بوو، محەمەد سەڵاحیش ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.

لەلایەکی ترەوە پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام باسی لەوەکرد، راستە تووشی شکستێکی قورس هاتوون بەڵام هیچ نەبێت بە شێوازی خۆیان یارییانکردووە و شێوازی خۆیان بە یاریکردنیانەوە دیار بووە.

وتیشی: سێ هێرشبەرەکەمان کێشەیەیان هەبوو، وەک وتم باوەڕم وایە یارییەکی باشمان ئەنجامدا، بەتایبەت لەژێر فشاردا، چونکە لیڤەرپوول تیپێکە بەباشی فشاردەکات و ئەمڕۆ چەند ساتێکی خۆشمان بەسەر برد و توانیمان بەربەستی فشارەکانیان بشکێنین و بچنە ناو دڵی بەرگرییانەوە، بەڵام هیچ ڕووینەدا کاتێک تۆپەکە گەیشتە سێ هێرشبەرەکە.