پۆچیتینۆ:دەمانەوێت بگەینە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی

PM:11:07:05/05/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ دوپاتیکردەوە تیپەکەی لە پێشکەوتندایە و لە ئێستادا دەیانەوێت بگەنە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی.

پاش بردنەوەیان لە وێستهام، پۆچیتینۆی راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، زۆر دڵخۆش و زۆر ڕازییە، ڕۆژی پێنجشەممە دوای بردنەوە لە تۆتنهام هەمان هەستی هەبووە، دەبێت ئەم ئاستەیان بپارێزن، یاریزانەکانیشی بە شایستەی چەپڵەڕێزان ناوزەند کرد.

وتیشی: من هەر لە سەرەتای وەرزەوە وتم دەبێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین چونکە ئێمە چێڵسین، لەمەودوا تیپەکەمان سەرنجی لەسەر یارییەکەی شەممە دەبێت و پێویستە پێگەیشتووانە مامەڵە بکەین، هەوڵبدەین یاری بە یاری باشتر ببین و بگەینە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان.

سەبارەت بەوەی لە پڕێکدا چێڵسی ئاستی بەرزەوە بوو راهێنەرەکە باسی لەوەکرد، ئەوانەی شارەزای تۆپی پێن باش دەزانن خستنە سەر ڕێگای راستی تیپێک چەندە قورسە، دەبێت یاریزانەکان متمانە بە ستافی تەکنیکی یانەکە بکەن کە ئەوە لە هەموو شتێک گرنگترە، دواتر دەبێت ئەوانیش یاریزانەکان بە تەواوی بناسن، ئەوەش پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە.

سەبارەت بە گۆڕانکاری لە چێڵسی راهێنەری یانەکە وتی: ئەسیستەکەی نۆنی بۆ جاکسۆن نیشانیدا ئێمە وانەیەک فێربووین، لە لێدانە سزاییەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن ڕەخنەی زۆرمان لێ گیرا، بەڵام تیپێکی لاو دەبێت هەڵە بکات بۆ ئەوەی پێشبکەوێت، ئەمە پرۆسەیەکە کات دەخایەنێت، هەندێک جار مانگێک، هەندێک جار شەش مانگ یان ساڵێک.