ئەلۆنسۆ: بەدەستهێنانی خولی ئەڵمانیا ساردمان ناکاتەوە

PM:12:46:18/04/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ روونیکردەوە هەموو سەرنجێکیان لەسەر یارییەکەی وێستهام پاراستووە و دەیانەوێت نازناوی یۆرۆپا لیگ و جامی ئەڵمانیا بەدەستبهێنن.

پێش رووبەرووبوونەوەی وێستهام چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن جەختی لەوە کردەوە، دوای ئەوەی نازناوی خولیان بەدەستهێنا، هیچ گومانێکی نییە کە یاریزانەکان بە هەمان ئاستی پێشوو ئامادەن و دەیانەوێت نازناوی یۆرۆپا لیگ و جامی ئەڵمانیاش بەدەستبهێنن.

دوپاتیشیکردەوە، هیچ شتێک لە یاریزانەکان بەدی ناکات کە سارد بوبێتنەوە لە ئامادەکارییەکان و بە هەمان گڕ و تینەوە بەردەوامن و هەوڵ دەدەن بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی.

وتیشی: کاتمان هەبوو بۆ ئاهەنگگێران بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی ئەڵمانیا، بەڵام سەرنجمان لەسەر یارییەکەی وێستهام پاراست.

روونیشیکردەوە، ئەگەر راستگۆبێت کەمێک ئاهەنگیان گێڕاوە بەڵام کاریگەری لەسەریان نابێت و هەموویان ئامادەن و تامەزرۆن و گرنگی یارییەکە دەزانن.