میلان دی زێربی دەوێت

PM:10:24:30/04/2024

576 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان دەیەوێت دی زێربی بکات بە راهێنەر بەڵام کێشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان هەیە.

دوای ئەوەی میلان ئەم وەرزە بێ دەسکەوت دەرچوو، هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن پیۆلی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دووردەکەوێتەوە و راهێنەرێکی بەناوبانگ جێگای دەگرێتەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، لیستی پێنج کەسی لە بژاردەکانی جێگرەوەی پیۆلی لە میلانۆ ئامادەکراوە، بەڵام بەڕێوەبەرە باڵاکانی یانەکە یەک کەسیان پێ باشترە لەنێو ئەم بژاردانەدا، ئەویش ڕۆبێرتۆ دی زێربی، ڕاهێنەری ئیتاڵی و یانەی برایتۆنە.

لاگازێتا باسی لەوەشکردووە، تاکە نیگەرانی ئێستای ڕاهێنەرانی میلان بۆ ئەوەی بە فەرمی بچنە ناو دانوستانەکان لەگەڵ برایتۆن، ئەوەیە دەترسن بۆ گواستنەوەی دی زێربی تووشی کێشەی دارایی ببنەوە چونکە گرێبەستی راهێنەرەکە لەگەڵ برایتۆن ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەشی 15 ملیۆن یۆرۆیە.

لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە میلان ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ لۆپێتیگی راهێنەری پێشووی یانەکانی ڕیاڵ و سیڤیلیا و وۆڵڤز دەکات، بەڵام ناڕەزایەتی بەربڵاوی هاندەران وایکرد کارگێڕی یانەکە ئەو هەواڵانە ڕەتبکەنەوە و لۆپیتیگی پشتگوێ بخەن.