ئارتێتا: نیگەرانییەکی زۆر هەیە لە ژووری جلگۆڕین

AM:10:41:18/04/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە، نیگەرانییەکی زۆر هەیە لە ژووری جلگۆڕینیان بەڵام دەبێت بەسەریدا زاڵبن.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ باسی لە یارییەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن کرد و ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا لە ژووری جلگۆڕین نائومێدییەکی زۆر بەدی دەکرێت کە ناتوانێت وشەی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە،خۆزگە وشە هەبوایە تا دەریببڕێت.

ئەوەشی نەشاردەوە، دەبێت بەسەر ئەمەدا زاڵبن، هەوڵیاندا بەرامبەر تیپێک کە ئەزموونێکی زۆریان هەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، لە ماوەی ئەو دوو یارییەشدا جیاوازییەکانیان زۆر کەم بوون، هەروەها لە هەندێک کاتدا باشتر لە بایرن یارییان کردووە بەڵام بە پێدانی گۆڵ سودیان پێ بەخشین.

راهێنەرە ئیسپانیەکە وتیشی: ساتی زۆر باشیان هەبوو تیایدا لە یارییەکەدا زاڵبوون، بەڵام بۆ بردنەوە پێویستە لە ناوچەی سزادا یەکلایکەرەوەبیت، بەداخەوە ئێمە ئەوەمان نەبوو.

دەشڵێت: دەبێت بەسەر ئازارەکاندا زاڵ ببن و سەیری پریمەر لیگ بکەن کە سیتی تیایدا دوو خاڵیان لە پێشە، بەڵام هێشتا شەس یاری ماوە و خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن.