گواردیۆلا: نازانم پێویستبوو چیتر بکەین تا لە ریاڵ مەدرید ببەینەوە

AM:10:01:18/04/2024

824 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە یارییەکی باشیان ئەنجامدا و هەموو شتێکیان کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، بەخت بوونی نییە، ریاڵ مەدرید سەرکەوت و خۆشیان ماڵئاواییان کرد، لەبەر ئەوەی لە تایمی یەکەم هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکرد.

دوپاتیشیکردەوە، ئەگەر بتەوێت لە ریاڵ مەدرید ببەیتەوە دەبێت لە بەهێزترین ئاستی خۆتدابیت، مان سیتی وابوون و هەموو شتێکیان کرد بەڵام ئەوەش بەس نەبوو وە نازانێت پێویست بوو چیتر بکەن تا براوەبن.

راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی: یارییەکی باشمان ئەنجامدا و هیچ شتێك نییە لێی پەشیمانبم.

دەشڵێت: ریاڵ مەدرید بە بەهێزی و پۆڵاینی بەرگری کرد، ئێمەش هەمیشە رێگەچارە دەدۆزینەوە بۆ شکاندنی ئەو شێوازە بەرگرییە، بەڵام لە بەرامبەر ریاڵ مەدرید شکستی هێنا.