بەهای میسی کەمیکردووە

PM:11:52:28/03/2024

1452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی نوێترین بڵاوکراوەی ماڵپەر ترانسفێرمارکێت بەهای میسی هەشت ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە.

لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا، لیۆنێل مێسی وەک پاڵەوانی مۆندیال لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەهای 38 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام لە هەڵسەنگاندنی نوێی ئەم ماڵپەڕەدا بەهای ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە کە دوایین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، کەمیکردووە بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ.

دابەزینی بەهای بازاڕی لیۆ مێسی بە بڕی هەشت ملیۆن دۆلار، دەگەڕێتەوە بۆ جێهێشتنی ئەوروپا و پەیوەندیکردن بە خولی ئەمریکیەوە، لەلایەکیشەوە لەم وەرزەدا چەندینجار تووشی پێکان بووە.

مێسی لە تەمەنی 36 ساڵیدا وەرزی نوێی خولی ئەمریکی دەستپێکرد بە بەشداریکردن لە سێ یاری لەسەریەک و لەم سێ یارییەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام لە سێ یاری دواتری تیپەکەیدا بەشداری نەکرد و هۆکاری ئامادەنەبوونی لەو یارییانەدا پێکان بوو لە ماسولکەکانیدا.

دۆمینیک بێکر، بەڕێوبەری ترانسفێرمارکێتی ئەمریکای باکوور لە بارەی بەهای لیۆنێل مێسیەوە ڕوونی کردەوە: میسی هێشتا ئەستێرەی یەکەمی خولی ئەمریکیە سەرەڕای تەمەنی، هەرچەند بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دادەنرێت، بەڵام تەمەن یەکێکە لە فاکتەرە گرنگەکانی دانانی بەها بۆ یاریزانان.