بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ڤیراتی بێهیوا نەبووە

PM:05:05:27/04/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ڤیراتی بێهیوا نەبووە و جارێکیتر خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامانجی گواستنەوەی یەکێک لە قوربانییەکانی دەستی لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانە.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی مارکۆ ڤیراتی یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان و ئێستای یانەی عەرەبی قەتەڕی دەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، گرنگیدان بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە بژاردەیەکی گونجاوی دەزانن بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.

رونیشیکردووەتەوە، ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ یاریکردن لە ئەوروپا دەکات و ئەوەشی بە بەڕێوەبەری کارەکانی وتوە، لاریشی نابێت لە چوون بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

خ . ک