خولی ئینگلتەرا.. مان یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

PM:07:07:27/04/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ بێرنلی یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 35ی خولی ئینگلتەرا، مان یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری لە بێرنلی کرد.

تایمی یەکەم، مان یوو باشتر یاری کردوو چەند جارێک نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ، لە بەرامبەردا بێرنلیش بە هێڕشی هەڵگەڕاوە مەتریس دروست دەکرد.

لە تایمی دووەمدا، لە خولکی 79 ئەنتۆنی سەرکەوتوو بوو لە تۆماری گۆڵی یەکەمی شەیتانە سورەکان، بەڵام لە خولەکی 87 بە لێدانی سزا ئەنجامەکەیان بە سەردا یەکسانکرایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک و خاڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە و بێرنلی بە 24 خاڵ پلەی 19ی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان خولیش نیوکاسڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە شیفێڵد یونایتد هێنا، نیوکاسڵ 53 خاڵی هەیە و پلەی حەوتەمی ریزبەندییە، شیفێڵدیش بە 16 خاڵ پلەی 20ی گرتووە.