خولی ئەڵمانیا.. بایرن بردیەوە و دۆرتمۆند دۆڕا

PM:06:31:27/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فرانکفۆرتی بردەوە و دۆرتمۆند بە لایپزیگ دۆڕا

لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئەڵمانیا بایرن میونش لە نێو یاریگای ئالیانز ئەرینا رووبەرووی ئینتراخت فرانکفۆرت بوەوە.

تایمی یەکەم، بایرن دوای تێپەڕینی نۆ خولەک لە رێگای هاری کەینەوە پێشکەوت بەڵام لە خولەکی 23 ئەنجامەکەیان بەسەردا یەکسانکرایەوە، پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمیش لایمەر بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

لە تایمی دووەمدا، بایرن باشتر یاری کردوو لە خولەکی 61 هاری کەین بۆ دووەم جار یانەکەی پێشخست لە رێگەی لێدانی سزاوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی یانە باڤارییەکە کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیرە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان خولیش، بروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی لایپزیگ و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە چوار گۆڵ پێ دۆڕاند، دۆرتمۆند بە 57 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و لاپزیگ پلەی چوارەمی گرتووە بە 62 خاڵ