خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ و وێستهام یەکسانبوون

PM:04:31:27/04/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ وێستهام.

لە هەفتەی 35ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی وێستهام.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی وێستهام کۆتاییهات، گۆڵەکەش جارۆد بۆوین لە خولەکی 43 تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 48 و 65 رۆبێرتسۆن و ئاریۆلا بە هەڵە لە خۆیان دوو گۆکیان بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 77 میشێل ئەنتۆنیۆ ئەنجامەکەی بۆ وێستهام یەکسانکردەوە، سەرەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

لیڤەرپوڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ و زیاتر دوورکەوتەوە لە کێبڕکێ کردنی نازناوەکە، وێستهام بە 49 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.

خ . ک