سەرۆکی فەخری بایرن هاندەران لە چوونی ئەلۆنسۆ بێهیوا دەکات

PM:11:05:28/03/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی فەخری بایرن پێیوایە ئەلۆنسۆ لە لیڤەرکوزن دەمێنێتەوە و ئەم وەرزەش خولی ئەڵمانیا بەدەستدەهێنن.

بابەتی راهێنەری نوێی بایرن رۆژانە هەواڵی نوێی لەسەر بڵاودەکرێتەوە، لە ئێستادا چابی ئەلۆنسۆ وەک یەکێک لە ئەگەرە سەرەکیەکانی پۆستی راهێنەری یانەکە لەبەر چاو دەگیرێت بۆ وەرزی داهاتوو کە بڕیارە تۆماس تۆخێل دەست لەکاربکێشێتەوە.

بایرن ئارەزووی لە گواستنەوەی چابی ئەلۆنسۆیە و خۆی لە دەربڕینی ئەو سەرسامییە بەدوور ناگرێت، ماوەیەک پێش ئێستاش هۆینز ڕایگەیاندبوو کە ئەم ڕاهێنەرە ئیسپانییەی خۆشدەوێت بەڵام سەرۆکە فەخریەکەی بایرن لە نوێترین چاوپێکەوتنێکدا بۆ یەکەمجار هەڵوێستێکی نائومێدانەی هەبوو بەرامبەر بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەلۆنسۆ.

هۆینێس لەو بارەیەوە وتی: بایرن گرنگی بە چابی دەدات، بەڵام بوونی لە میونشن زۆر قورس دەبێت، ئەگەر ڕاستگۆبم پێموایە مەحاڵە، ئەگەر راهێنەرەکە دوو سێ ساڵی سەرکەوتووی لە لیڤەرکوزن بەسەر ببردایە ئەوە ئاسانتر دەبوو بۆمان بەڵام لە بارودۆخی ئیستادا ئەو بابەتە قورسە، بە پێی ئەو ناسینەی منیش بۆ چابی هەمە پێموایە راهێنەرەکە دەیەوێت بمێنێتەوە لە لیڤەرکوزن.

جێگای سەرنجە هۆینێس پێی وایە، چابی ئەلۆنسۆ ناچێتە لیڤەرپوول و بایرن میونشنیش هەڵنابژێرێت، بەڵکو لە لیڤەرکوزن دەمێنێتەوە، ئەم وەرزەش خولی ئەڵمانیا بەدەست دەهێنن.