رازی شنەیشل: نزیکین لە گەیشتن بە ئامانجەکەمان

PM:04:23:28/04/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنەیشل دوپاتیکردەوە ئامادەن بۆ یاریەکەی ژاپۆن و بە دڵنیاییشەوە دەیانەوێت سەرکەون بۆ ئۆڵۆمپیاد.

بڕیارە سبەینێ لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ، هەڵبژاردەی عێراق لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکدا رووبەرووی هەڵبژاردەی ژاپۆن ببێتەوە و براوەشیان لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر براوەی ئیندۆنیزیا و ئۆزبەکستان یاریدەکات.

پێش ئەو یاریە رازی شنەیشلی راهێنەری عێراق رایگەیاند، ئامانجی یەکەممان لەم پاڵەوانێتییەدا گەیشتن بووە بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 کە ئەوەش بووەتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ یاریزانەکان.

شنەیشل دەڵێت، هەڵبژاردەکەم لە بارودۆخێکی سەقامگیردایە و هیوادارم یاریزانەکان بتوانن شوێنی مونتەزەر محەمەد پڕ بکەنەوە کە بەهۆی راگیرانەوە بەشداری ناکات.

رونیشیکردەوە، عەلی جام قورسایی هەڵبژاردەکەی گرتووەتە ئەستۆ چونکە یاریزانێکی زۆر لێهاتوو و پێگەیشتووە، یارمەتی هاوڕێکانی دەدات و هاوشێوەی شتێکی گرانبەهایە بۆ هەموو تیپێک.

دوپاتیشیکردەوە کە تەنیا یەک هەنگاویان ماوە بۆ ئەوەی ئامانجەکەیان بەدەستبهێنن، لەم جۆرە پاڵەوانێتیانەدا تەنیا ئەنجام گرنگە نەک ئاستبەرزی، ژاپۆنیش هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و بردنەوە لێی ئاسان نییە.

خ . ک