چاڤی سکاڵا لە دوو رۆژنامەنووس تۆماردەکات

PM:10:01:28/03/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی سکاڵا لە خاڤی میگێل تۆماردەکات و رۆژنامەنووسەکە ماوەیەکی لە بەردەستدایە تا داوای لێبوردن بکات.

بەپێی ئەو هەوڵانەی پێشتر بڵاوکرانەوە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە سکاڵای لە رۆژنامەنووس، مانوێل جابۆیس تۆمارکردووە کە رایگەیاندبوو کورتە نامەی لەگەڵ راهێنەرەکە گۆڕیوەتەوە.

لە ئێستادا ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، چاڤی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسێکی دیکە گرتووەتەبەر ئەویش خاڤی میگێلە، چونکە پێشتریش بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە چاڤی هێرناندێز لێپرسینەوەی لە یاریدەدەرەکانی کردووە سەبارەت بە دزەپێکردنی زانیاری لە ژووری جلگۆڕین.

لە بەشێکی ئەو هەواڵەدا باس لەوە کرابوو کە چاڤی مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی ستافی تەکنیکی کۆکردۆتەوە بۆ ناسینەوەی سیخوڕی ژووری جلگۆڕین و پشکنینی بۆ نامەکانی واتسئەپی هەمووان کردووە.

هەروەها باس لەوە کرا کە بەشێک لە کۆبونەوە تەکنیکیەکانی تیپەکە تەنها بە ئامادەبوونی چاڤی و یاریزانەکان ئەنجام دراون و یاریدەدەرانی راهێنەرەکە لەو کۆبوونەوانە دوورخراونەتەوە.

بەرشەلۆنە پێشتر بە لێدوان ئەم هەواڵەی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام چاڤی بڕیاریداوە خۆی سکاڵا لەسەر ئەم ڕۆژنامەنووسە تۆمار بکات، ئێستا میگێل دوا وادەی دەبێت بۆ ڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و داوای لێبوردن و ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، چاڤی درێژە بە پرۆسەی سکاڵاکردن دەدات.