ئینتەر میلان لە کێشەدایە

PM:08:43:28/03/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان لە کێشەدایە و سەرۆکی یانەکەش ماوەیەکی زۆر کەمی لە بەردەستدایە بۆ دانەوەی قەرزەکانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرت، خاوەن پشکی نوێ ئارەزووی کڕینی ئینتەرمیلانیان دەربڕیوە و ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆ دەرکردنی گروپی سۆنینگ و درێژنەکردنەوەی گرێبەستەکەیان لەلایەن سندوقی ئەمریکیەوە کە ئامادە نییە کاتێکی زیاتر بدات بە ستیڤن ژانگ.

دوا وادەی دانەوەی ئەو 375 ملیۆن قەرزەی کە ژانگ وەک سەرۆکی ئێستای یانەی ئینتەرمیلان وەریگرتبوو، بە سوودیشەوە، لە 30ی ئایار کۆتایی دێت و بەو مەرجانەش ناتوانرێت خاوەنەکانی ئێستای یانە ئینتەرمیلان درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن، لە لە دۆخێکدا نەبێت کە گروپە چینییەکە دانوستانەکانی فرۆشتنی یانەکە کۆتایی پێبهێنێن.

بۆ ئەم سندوقە ئەمریکییە، بە گرەنتی قەرزەکەی داوە بە ستیڤ، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان سونینگ و لایەنەکانی تردا نییە و ئەمەش بووەتە مەترسی چونکە تەنیا دوو مانگ ماوە بۆ داناوەی قەرزەکان و پێویستە دانوستانیک ئەنجامبدرێت کە لە سێ ساڵی رابردووەوە تا ئێستا دەستیپێنەکردووە.

سندوقەکە وا بیردەکەنەوە سەرۆکەکەی ئینتەر میلان چیتر ئارەزووی ئەوەی نییە لە یانەکەدا بمێنێتەوە، لە ئەگەری رۆیشتنیشی ناتوانن پارەکە وەربگرنەوە لە پێناو ئەوەشدا دەیانەوێت کڕیاری نوێ بۆ یانەکە بدۆزنەوە.