میسی رێگری لە گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی کردووە

PM:03:51:27/04/2024

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی نزیکبووە لە پەیوەندی کردن بە ئینتەر میامیەوە بەڵام میسی رێگری کردووە چونکە دەیەوێت ئێم ئێس ئێن دروستبکاتەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەستێرەیەکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیکبووە لە چوون بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بەڵام میسی رێگربووە.

گۆڤاری فۆربس رایگەیاندوە، لە هاوینی ساڵی رابردوودا دەیڤد بێکهامی سەرۆکی یانەی ئینتەر میامی هەوڵیداوە گرێبەست لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا بکات بەڵام لیۆنێل میسی کاپتنی ئەو یانەیە رێگری لەو بابەتە کردووە.

گۆڤارەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کاریگەریەکی زۆری لەناو یانەکەدا هەیە بەتایبەت لە پشت پەردەوە بە شێوەیەکە کە توانای راگرتنی گرێبەست و دیاریکردنی راهێنەر و فرۆشتنی یاریزانانیشی هەیە.

دەشڵێت، میسی کێشەی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی هەیە و سەرەتای کیشەکانیش لە ساڵی 2021ەوە دروستبووە کە میسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە بەڵام لیڤاندۆڤسکی لە چاوپێکەوتنێکدا وتبوی کە خۆی شایستەی ئەو خەڵاتە بووە.

جگە لەوەش، خراپی پەیوەندی نێوان ئەو دوو یاریزانە درێژەی کێشا تا ئەو کاتەی لە مۆندیالی 2022 رووبەڕووی یەکبونەوە و لیڤا زۆر ئاسایی سڵاوی لە میسی کردوو، جگە لەوەش ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ترسی لەوە هەبووە بە گواستنەوەی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە پێگەی لویس سوارێزی هاوڕێی بخاتە مەترسیەوە.

خ . ک