میلان لەگەڵ جێگرەوەی پیۆلی گەیشتە رێککەوتن

PM:03:04:27/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی میلان لە گفتوگۆدان لەگەڵ لۆپیتیگی تا ببێتە راهێنەری یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوە بڵاویکردەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە دیاریکردنی راهێنەری داهاتوویان بۆ شوێنی ستیفانۆ پیۆلی یەکلابونەتەوە.

فابریزیۆ ئاشکرایکرد، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە لەگەڵ جولیان لۆپیتیگی راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید و ولڤەرهامپتۆن و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە گفتوگۆدان.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو لایەنەکە گەیشتونەتە رێککەوتن دوای ئەوەی کۆبونەوەکانی نێوانیان بە باشترین شێوە بەڕێوەچووە و هەنگاوەکانی ئیمزاکردنی گرێبەست تەنیا چەند وردەکاریەکی کەمی ماوە.

لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی لاگازێتا رایگەیاندوە، کاردینالی سەرۆکی میلان گڵۆپی سەوزی بۆ بەرپرسانی یانەکەی هەڵکردووە کە لۆپیتیگی بکەنە راهێنەری یانەکەیان .

دەشڵێت، راهێنەرە ئیسپانیەکە چەند گرێبەستێکی پێشکەشکراوە لەلایەن یانەی وێستام و چەند یانەیەکی تری ئەوروپاوە بەڵام ئەو پرۆژەکەی میلانی بەلاوە گرنگتر بووە.

خ . ک