PM:03:25:28/03/2024
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میامیدا سینەر و میدڤیدیڤ بە دوو کۆمەڵەی
بێ بەرامبەر و بە جیا لە ماچاک و نیکۆلاس جاریان بردەوە و گەیشتنە قۆناغی پێش
کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی میامیدا،
یانیک سینەری ئیتاڵی و تۆماس ماچاکی چیکی بەیەکگەیشتن.
لە یارییەکەدا، سینەر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و
باڵادەستی لە خۆی پیشاندا، بە شێوەیەک کۆمەڵەی یەکەمی شەش بە چوار لە سودی خۆی
تەواو کرد و کۆمەڵەی دووەمیشی شەش بە دوو کۆتایی پێ هێنا، کۆی گشتی یاریکەش
کاتژمێرێک و 32 خولەکی خایاند و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام سینەر پەڕیەوە
قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی دیکەی هەمان پاڵەوانێتیش، میدڤیدیڤ
رووبەڕووی نیکۆلاس جاری بوەوە، یارییەکەشی لە ماوەی کاتژمێرێک و 42 خولەک و بە دوو
کۆمەڵی بێ بەرامبەر لێبردەوە، کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو هەروەها حەوت بە شەش بوون.
ماچاک و نیکۆلاس جاری ماڵئاواییان کرد و سینەر و
میدڤیدیڤ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی، سبەینێش لە کاتژمێر 8ـی شەو لەو قۆناغەدا
رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.