مس رەسفەنجان گرێبەستی عەلی عەدنانی هەڵوەشاندەوە

PM:07:30:28/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی مس رەسفەنجان گرێبەستی عەلی عەدنانی هەڵوەشاندەوە و یاریزانەکە یانە ئێرانییەکەی بەجێهێشت.

عەلی عەدنان بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی میس ڕەفسەنجانی ئێرانی دوای ئەوەی چوار جار ئاگادارکروەتەوە سەبارەت بە سەرپێچییەکانی لە هەفتەی 23 خولی نایابی ئێرانی لە یاری یانەکەی بەرامبەر خوزستان ستیل دوورخرایەوە و پاشان چەند رۆژێک پشووەی وەرگرتووە و بڕیاربووە لە یاری یانەکەی لە جامی ئـێراندا بگەڕێتەوە بەڵام نەگەڕاوەتەوە وڵاتی ئێران.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی لیستی یانەی ڕەفسەنجان بەرامبەر پیکان تاران لە جامی ئێران، دەرکەوت کە عەلی عەدنان لە لیستەکەدا نییە و باس لەوەش دەکرێت کە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە ئێران.

ئەم رەفتارە نا پیشەگەرانەی وایکرد محەڕەم نەڤیدکیا راهێنەری یانەکە بڕیاری راگرتنی یاریزانەکە بدات و ئەمڕۆش یانە ئێرانییەکە بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەم بەرگریکارە بەئەزموونە عێراقییەی ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە عەلی عەدنان، هاتووە، یانەی میس ڕەفسەنجان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانی عێراقی عەلی عەدنان رادەگەیەنێت بە رێکەوتنی هەردوولا.

لە درێژەدا راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئامادەنەبوونی بێ مۆڵەت و بەردەوامبوونی ئەو یاریزانە عێراقییە لە کارەکەی سەرۆکی یانەکە بڕیاری داوە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەو بڕە پارەشی کە ماوەتەوە لە گرێبەستەکەی پێینادرێت بەپێی رێکەوتنەکەی نێوان هەردوولا.