بەرشەلۆنە دەیەوێت کیمیچ بگوازێتەوە

PM:08:15:28/04/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت کیمیچ بگوازێتەوە و بایرنیش نیازی وایە لەگەڵ ئاراوخۆ یان دی یۆنگ ئاڵوگۆڕی پێبکات.

یانەی بەرشەلۆنە لیستێکی کورتی داڕشتووە بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو هەوڵی گرێبەستکردن بدات لە گەڵیاندا، وە هێشتا جۆشوا کیمیچ یەکێکە لە یاریزانە لە پێشینەکانی یانەکەی کەتەلۆنیا.

بایرن میونشن تادێت کراوە دەبێت بۆ بیرۆکەی فرۆشتنی کیمیچ، هەرچەندە ئەو یاریزانە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی بەڵام وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە نەکرێت، ئەوا وەرزی بایرن جێدەهێڵێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بایرن ئامادەیە بە تایبەتی گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات، چونکە دەیەوێت گرێبەستی گۆڕینەوە ئەنجامبدات کە کیمیچ لەخۆبگرێت و دەیەوێت یان فرێنکی دی یۆنگ یان رۆناڵد ئاراوخۆی تێدابێت.

بەپێی دەنگۆی راگەیاندنەکان هەردوو یاریزان ئاراوخۆ و دی یۆنگ لە هاوینی ئەمساڵدا بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵن، هەرچەندە یانەکە درک بەوە دەکات کە نرخی ئەو دوو یاریزانە لە کیمیچ زیاترە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گرێبەستەکەیان.