بەرپرسانی ئینتەر پێنج بەڵێنیان بە ئینزاگی داوە

PM:06:46:28/04/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئینتەر بەڵێنیان بە ئینزاگی داوە پێکهاتەکەی بەهێز بکەن بۆ وەرزی داهاتوو.

دوای ئەوەی یانەی ئینتەر میلان بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا، ژانگی سەرۆکی ئەو یانەیە بڕیاریداوە پاداشتی سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەریان بکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی ئینتەر بەڵێنی بە ئینزاگی داوە پێکهاتەی یانەکەیان بەهێزتر بکات بۆ وەرزی داهاتوو بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بە ئینزاگی وتراوە کاری یەکەمیان درێژکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەر و نیکۆلۆ بارێلای یاریزانانی یانەکەیانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لەوەش بەڵێنیان پێداوە کە گرێبەست لەگەڵ هەریەکە لە پینتۆی گۆڵچی و جۆشوا زێرکیزی یاریزانی بۆڵۆنیا و ئیمێل هۆڵمی یاریزانی ئەتڵانتا ئیمزابکەن لەپێناو پاڵپشتی کردنی زیاتری راهێنەری یانەکەیان.

خ . ک