خولی ئینگلتەرا...ئارسناڵ لە تۆتنهامی بردەوە

PM:06:06:28/04/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە سێ گۆل بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تۆتنهامی بردەوە و لە یەکەمی ریزبەندی دێت.

لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئینگلتەرا، تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.

لە تایمی یەکەم سەرەڕای ئەوەی کوڕانی خاوەن یاریگا زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو بەڵام تۆپ هاوێژەکان توانیان سێ گۆڵ تۆماربکەن لە خولەکەکانی 15 و 27 و 38 لەڕێی یاریزانان هۆیبێرگ بە هەڵە و ساکا و هاڤێرتزەوە، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم ئاستی هەردوولا تا رادەیەک وەک یەک بوو، بەڵام یاریزانانی تۆتنهام دەیانویست ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و لە خولەکی 64 رۆمیرۆ بە هەڵەیەکی رایای گۆڵچی ئارسناڵ گۆڵی یەکەمی سپێرزی تۆمارکرد، وە لە خولەکی 87یشدا هیۆنگ مین سۆن گۆڵی دووەمی تۆتنهامی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژوەندی ئارسناڵ کۆتایی پێهات و لە ئێستادا یانەکە بە 80 خاڵ لە پلەی یەکەمی پریمەرلیگ دێت، تۆتنهامیش خاوەنی 60 خاڵە لە پلەی پێنجەم.