میسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە

AM:10:40:06/10/2023

6976 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئینتەر میامی بۆ یاریەکانی پلەی ئۆف رەنگە میسی بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی باس لە سوپرایزێکی گەورە دەکات سەبارەت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ڕیزەکانی بەرشەلۆنە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە لە مانگی یەکی داهاتوودا.

مێسی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی لە هاوینەدا شکستیهێنا، بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکەیەوە، دواتر ڕۆیشتنی بۆ یانەی ئینتەر میامی هەڵبژارد.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەم دواییانەدا بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە چەند یاریەک لەگەڵ ئینتەر میامی نەکرد، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی ئەنجامەکانی تیپەکە و بەشداریکردنی لە قۆناغی پلەی ئۆفیش گومانی لەسەرە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەگەر ئینتەر میامی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بۆ یاریەکانی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا، ئەوا ڕەنگە لە مانگی یەکدا ڕێگە بە میسی بدرێت بە خواستن پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نموونەی پێشوو هەیە کە یانەکانی خولی ئەمریکی لە ڕابردوودا ئەم کارەیان کردووە، وەک گواستنەوەی دەیڤد بێکهام بۆ میلان و گەڕانەوەی تێری هێنری بۆ ئارسناڵ.

خۆرخی ماس، خاوەنی یانەی ئینتەرمیامی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، ڕێگە بە مێسی دەدات ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشەلۆنە بکات، وا دیارە ڕەنگە ئەمە زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا ڕووبدات.