نوێترین چاوپێکەوتنی پێلێ بخوێنەرەوە

PM:06:39:19/07/2021

2384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێلێ ڕایگەیاند میسی باشترین یاریزانی ئەم سەردەمەیە و ڕۆنالدۆی دیاردەش بە باشترین یاریزانی ژمارە نۆ دادەنێت.

لە یادی ڕۆژی دامەزراندنی تۆپی پێی بەرازیلدا، ئەستێرەی پێشووی ئەو ولاتە پێلێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕیال مەدریدیستا ڕیاڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گرنگە بۆیان چونکە ڕۆژی تۆپی پێی ولاتەکەیەتی و ئەو یاریەش جوانترینی ناو سەرجەم وەرزشەکانە.

پێلێ وتی: چەندین جار وتومە میسی باشترین یاریزان لەم کاتەی ئێستادا بەڵام من چێژ لە یاریکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبینم و هیچ کاتێک نەبووە دوو یاریزانی وەک ئەمان ماوەیەکی ئەوەندە زۆر لە ئاست بەرزیدا بن.

وتیشی: نازناوی دیاردە بۆ ڕۆناڵدۆی بەرازیل ئەوە مانای هەموو شتێکە، ئەو باشترین یاریزانی ژمارە 9 بوە لە مێژووی تۆپی پێدا، یاریزانێکی نایاب و خێرا و مەهاری بوە، هیچ یاریزانێکم نەبینیوە نمونەی ئەو بێت لەو شوێنەی یاری تیا کردووە.

پێلێ بڵاویکردەوە، مارادۆنا و دی ستیفانۆ و تراپاتۆنی و کرۆیف و پیکنپاوەر و زیدان و ڕۆنالدۆی دیاردە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێن بەلام کریستیانۆ و میسی دوو یاریزانی سەرسوڕهێنەر بوون و مباپێش داهاتووی تۆپی پێیە.

ئاماژەی بەوەشدا، شتێکی نایاب دەبوو ئەگەر یاریم بۆ ڕیاڵ مەدرید بکردایە ، ئەو یانەیە هەموو کات پەستان دەکات لە پێناو بردنەوەی یاری و نازناوەکان و زیدانیش کارێکی نمونەیی ئەنجامدا لەگەڵ ئەو یانەیەدا.

خ . ک