سعودییە و فیفا رێکەوتنێکیان ئەنجامدا

AM:11:18:26/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بووە سپۆنسەری سەرەکی فیفا و هەردوولاش خۆشحاڵیان بەم رێکەوتنە راگەیاند.

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بە فەرمی گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ فیفا واژۆکرد و وەک هاوبەشی سەرەکی بازرگانی فیفا لە بواری وزەدا ناسێندرا، بەم شێوەیەش کۆمپانیاکە مافی ڕیکلامی وەک سپۆنسەری سەرەکی لە مۆندیالی 2026 و هەروەها مۆندیالی 2027ی ئافرەتانی بەدەستهێنا.

ڕێککەوتنی چوار ساڵەی نێوان فیفا و ئارامکۆ تا ساڵی 2027 کارا دەبێت، لە راگەیندراوێکدا کە هەردوولا بڵاویانکردوەتەوە، هۆکاری ئەم هاوکارییە پابەندبوونە بە داهێنان و گەشەپێدان، ئارامکۆ و فیفا ڕاشیانگەیاند، پلانیان هەیە هێز و بانگەوازی تۆپی پێ بەکاربهێنن بۆ ڕێکخستنی چالاکییە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

دوای واژۆکردنی ڕێکەوتنی سپۆنسەری لەگەڵ ئارامکۆ، ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا وتی: خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە ئارامکۆ بۆ خێزانی هاوبەشە جیهانییەکانی فیفا، ئەم هاوبەشییە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە گەورەکانی تۆپی پێ لە ساڵانی داهاتوودا و وا دەکات فیفا باشتر بێت، ئێمەش هاوکاری ئەم کۆمپانیایە دەکەین لە پڕۆژەی جۆراوجۆردا.