PM:11:14:14/06/2023
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ چووە کێبڕکێی گواستنەوەی هاڤێرتز و چێڵسیش داوای بڕی 75 ملیۆن پاوەند دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی کای هاڤێرتزی یاریزانی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە.
فابریزیۆ دەڵێت، بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە گفتوگۆیان کردووە و کۆبونەوەکەی نێوانیان ئەرێنی بوون و نزیکە لە گەیشتنە بە رێککەوتنی کۆتایی.
فابریزیۆ ئاماژەی بەوەداوە، کێشەکە بەرپرسانی یانەی چێڵسیە کە لە ماوەی رابردوودا داوای بڕی 75 ملیۆن یۆرۆیان کردبوو بەرامبەر دەستبەرداربوون لە هاڤێرتز بەڵام لە ماوەی داهاتوودا ئەو یانەیە کەمێک نەرمی دەنوێنێت و بە بڕێکی کەمتر دەستبەرداری دەبن.
لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرایکردووە، هۆکاری گرنگی پێدانی ئارسناڵ بە هاڤێرتز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانی گاربێل جیسۆسەوە رووبەڕووی کێشەی زۆر بونەتەوە و دەیانەوێت هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بەهێزتر بکەن.
خ . ک