ئەو یاریزانەی گۆڵی یەکسانبونی لە لیڤەرپوڵ تۆمارکرد هەوڵی کوشتنیدرا تا کچەکەی بفڕێنن

PM:03:24:27/09/2021

2372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیرۆکی ئەو یاریزانەی گۆڵی یەکسانبوونی بەرامبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد کاتێک لە مردن ڕزگاری بوو.

دوای ئەو شەوە کە ویسا هەموو سەرنجەکانی بۆ خۆی راکێشا، چیرۆکی بەر لە چەند مانگێکی ئەو یاریزانە جارێکی دیکە سۆشیال میدیای تەنییەوە، کە ئەوکات یاریزانی یانەی لۆریانی فەرەنسی بوو.

خانمێک لە فەرەنسا بە ئەسید هێرشی کردە سەر ویسا بۆ ئەوەی کچە تازەلەدایکبووەکەی بڕفێنێت، ئەگەرچی خانمەکە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام ویسا گواسترایەوە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ کرا و خۆشبەختانە لە مردن رزگاری بوو.

ئەو خانمە چیرۆکێکی سەیری هەیە، ئەو منداڵێکی خۆی لەباربردبوو، بێئەوەی هاوسەرەکەی ئاگاداربێت، بۆیە ویستی کچە ساواکەی ویسا بدزێت و بە پیاوەکەی بڵێت ئەوە کچەکەمانە.

ئەو خانمە بەوەندەش نەوەستا و جارێکی دیکە هەوڵیدا منداڵێکی دیکە بڕفێنێت و ئەمجارە سەرکەوتوو بوو، بەڵام پۆلیس دەستگیری کرد و منداڵەکەیان بۆ دایکەکەی گەڕاندەوە.

بە گەڕانەوە بۆ چیرۆکی رفاندنی کچی ویسا، ئەو خانمە دوای نیوەڕۆیەک خۆی کرد بە نێو ماڵی ویسادا، بە پاساوی ئەوەی حەزدەکات یاریزانەکە واژۆیەک بۆ کوڕەکەی بکات، ئینجا لە نیوەشەودا بەدزی گەڕایەوە نێو ماڵی ویسا بە ئامانجی رفاندنی کچەکەی.

سەرەتا دۆخی تەندروستی یاریزانەکە زۆر خراپ بوو، تەنانەت دوای ئەوەی دۆخی تەندروستیشی بەرەو باشی چوو، پزیشکان لەو بڕوایەدا نەبوون کە ویسا بەو خێراییە بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان، بەڵام ئەو خێراتر لە پێشبینییەکان چاکبووەوە.