بەرازیل دڵنیان لەگواستنەوەی ئەنچیلۆتی

PM:05:27:29/05/2023

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل دڵنیان لەوەی کە لەتوانایاندایە گرێبەست لەگەڵ ئەنچیلۆتی ئەنجام بدەن.

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل هێشتا هیواکانی بۆ گواستنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەستنەداوە تا بیکەنە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.

کارلۆ ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید تا هاوینی 2024 بەردەوامە و هێشتا وەرزێکی تر ماوە تا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایبێت.

ئیدنالدۆ ڕۆدریگێزی سەرۆکی تۆپی پێی بەرازیل ڕایگەیاند کە پلانی سەرەکیان ئەنجامدانی گرێبەستە لەگەڵ ئەنچیلۆتی و بەتەواوی دڵنیان لەوەی کە دەتوانن ئەو گرێبەستە ئەنجام بدەن.

وتیشی: ئەنچیلۆتی هەڵبژاردەی بەرازیلی خۆشدەوێت و زۆربەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە بەباشی دەناسێت.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە کە هەر کەسێک ڕاهێنەرایەتی بەرازیل بکات پێویستە لەگەڵ ڕێنماییەکانی تۆپی پێی بەرازیل بێت و ئامانجمان ئەوەیە زیاتر کراوەبین بەڕووی ڕۆژنامەنوسان و هاندەراندا.